ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ند ناوچه‌ی شاخاوییان له هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه دارستانه‌كان ئاگریان تێبه‌ر بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوین، قه‌ندیل، ڕاپه‌ڕین و بادینان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به چڕی بۆردوومان كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌بووه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، بۆردوومانی به‌رده‌وامی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ژینگه و زیانێكی زۆر به سرووشت گه‌یشتووه.