ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خان یوونس و چه‌ند ناوچه‌ی له ڕه‌فه‌ح و باكووری غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد، هاوكات فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته بنكه‌كانی حیزبۆڵڵایان له باشووری لوبنان كرده ئامانج و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه‌ی مووشه‌كی و كۆگا ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنانی به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، شه‌ش ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا كه چه‌ند كه‌سیان فه‌رمانده بوون كوژراون. هه‌روه‌ها ده‌یان ئه‌ندامی حه‌ماس له كاتی هه‌ڵهاتن له خان یوونس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین فه‌له‌ستینی له هێرشه ئاسمانیه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، ڕێژه‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته ٢٩ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌س. شایانی باسه كه شه‌وی ڕابردووش چه‌ند شاری یه‌مه‌ن له‌وانه سه‌نعای پایته‌خت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه به چڕی بۆردوومان كرا.