کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام

ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی بێكاركراوی ئه‌و پترۆشیمیه‌ له‌ به‌شی ساختمانی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و ناوه‌نده‌ تازه‌ دامه‌زراوه‌ كاریان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاری ساختمانی و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون. به‌ وته‌ی كرێكاران، چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ده‌توانێت له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێت و له‌م دۆخه خراپه ئابوورییه‌ بێكاریان نه‌كات.