کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی زانكۆكانی كالیفۆڕنیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، كارمه‌ندان، مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكانی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ سه‌ركوتی ئازادی ڕاده‌ربڕین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كارمه‌ندی زانكۆی “یوو.سی.ال.ئه‌ی” له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له‌ مامۆستایان، خوێندكاران و كارمه‌ندانی ناڕازی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ نیشان دا و سه‌ركوتی ئازادی ڕاده‌ربڕینیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها له‌ زانكۆكانی دیكه‌ی ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا، كارمه‌ندان و كرێكارانی هه‌موو به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری، بێهداشت، ده‌رمان و…..هتد ده‌ستیان له‌كار كێشا‌ و هه‌ندێك له‌ ناڕازیان له‌ نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆكان دا خێوه‌تیان هه‌ڵدا و مانیان گرت.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-