پاڕله‌مانی گورجستان وێڕای دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، به زۆرترین ده‌نگ لایه‌حه‌ی ناسراو به “هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان”ی په‌سه‌ند كرد و خۆپێشاندانه‌كان تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
ڕۆژی ڕابردوور نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی گورجستان له سێهه‌مین و دوایین ده‌نگدان دا، به ٨٤ ده‌نگی ئه‌رێ و ٣٠ ده‌نگی نا، لایه‌حه‌ی ناسراو به “هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان” كه له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌وه بۆ مه‌جلیس نێردرابوو، په‌سه‌ند كرد. به په‌سه‌ندبوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، میدیاكان، ڕێكخراوه خسووسیه‌كان و ناوه‌نده غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كان كه ٢٠ له سه‌دی بودجه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دابین ده‌كرێت، ناچار به تۆماركردنی ناویان له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كراون. به‌وته‌ی دژبه‌رانی ئه‌و لایه‌حه، ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و ئازادییه‌كان ورده ورده زه‌وت بكات.