کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌، مه‌راسمی پێشوازی له‌ نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بانه، ساحێب، سه‌رده‌شت، بۆكان و سه‌رپولی زه‌هاو به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ئه‌و وێنه‌ و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاری ساحێبی سه‌قز به‌ له‌به‌ركردنی جلی كوردی و خۆشی كردن ئاگری نه‌ورۆزیان به‌ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” داگیرساندووه‌ و به‌ده‌وریدا هه‌ڵپه‌ڕیون. له‌ گوندی گه‌ردیگلانی بۆكان و له‌ ته‌نیشت چیای ته‌رغه ژنان و پیاوانی ئازادیخواز نه‌ورۆزیان به‌ جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ برد. له‌ گونده‌كانی سوتووی بانه و سیسێری سه‌رده‌شت وێڕانی بارینی باران، خه‌ڵك به‌ پڕۆشه‌وه‌ ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و به‌ ده‌وریدا سه‌مایان كرد.له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دانیشتووانی گوندی “قڵاواری” له‌ سه‌رپولی زه‌هاو وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، مه‌راسمی نه‌ورۆزیان بڕ هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵی سه‌ركه‌وتن و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ڕێوه‌ برد.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-