کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ شیراز

ئیدامه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ شیراز 1

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان، دامه‌زراندنی هێزی كاری تازه‌، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.