كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی مللی فولادی ئه‌هواز ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز خوازیاری وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركارده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.