ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “ام.دی.اف”ی حه‌فت ته‌په‌ی شووش بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “ام.دی.اف”ی حه‌فت ته‌په خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ته‌علیق كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌ییان بوون.