ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، زێڕفرۆشان بۆ پانزه‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زێڕفرۆشان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌راك و ته‌ورێز درێژه‌یان به مانگرتن داوه و زێڕفرۆشانی كرماشانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی سه‌متیان ناچار به پاشه‌كشه كرد و چی دیكه داراییه‌كانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت تۆمار ناكه‌ن، به‌ڵام زێڕفرۆشان هاوكات خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه‌ن و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانیان به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.