کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ هه‌ڵمه‌تی سیشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

ئیدامه‌ی مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ هه‌ڵمه‌تی سیشه‌ممانه‌ی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیاتر له‌ ٢١ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ سی و دووهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه‌ ئێعدام مانیان گرت.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران زیادی كردووه‌ و ئاماری ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون ڕوو له‌ زیادبوون دایه‌. له‌ ئێستادا به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢١ زیندانی كۆماری ئیسلامی، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌ خواردن مان دگرن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ ده‌كه‌ن.