کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

ئیدامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌رده‌م مه‌عه‌ده‌نی مسی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گوڵان، شارۆمه‌ندانی به‌لووچی دانیشتووی ناوچه‌ی ڕه‌مشك بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی مه‌عده‌نی مسی ناوچه‌كه‌ مانیان گرت و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری مس له‌ ناوچه‌ی ڕه‌مشك سه‌ر به‌ سپای پاسدارانن و به‌ بیانووی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ گوندنشینان، زه‌وی و زاری كه‌شاوه‌رزانیان داگیر كردووه‌. به‌ وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، لێدانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ هیچ سوودێكی بۆ‌ خه‌ڵك نه‌بووه‌ و سپای پاسداران وێڕای داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان، ئاوی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه‌شی پیس كردووه‌ و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د و جومعه توركه‌مانی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.