کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ سه‌ید سادق

ئیدامه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وان له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رامانان، كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانان له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و ئورووپا دژبه‌ تیرۆركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمیته‌ی ڕۆژنامه‌وانان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كۆبانی دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه‌. له‌ شاری جووله‌مێرگی باكووری كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی دژبه‌ داگیركردنی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی ڕۆژنامه‌وانان به‌ توندی ئیدانه‌ كراوه‌. له‌ وڵاتی سویس كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته دژبه‌ ده‌وڵه‌تی تورك خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.