به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز له سه‌راسه‌ری ئێران درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان دژبه كۆماری ئیسلامی داوه.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج ساڵحی و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور” و “عه‌باس دریس” نیشان داوه. شۆڕشگێڕان له دروشمه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه و هۆشداریان داوه‌ته كۆماری ئیسلامی كه ئه‌گه‌ر سزای ئێعدام ڕانه‌گرێت، كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌بێت.