ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌دۆستانی كوردستان، ئاگری دارستانه‌كانی جوانڕۆ و پاوه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و ڕووبه‌ڕێكی زۆر له جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه‌ی ئه‌و دوو شاره له ئاگردا سووتاوه.
به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێز، زیاتر له ٢٠٠ هێكتار جه‌نگه‌ڵ و مێرگ له ناو چووه و زیانێكی زۆر به بوونه‌وه‌ر و سرووشتی شاره‌كانی جوانڕۆ و پاوه گه‌یشتووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ژینگه دۆستان له شاره‌كانی سنه، كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر چوون به هانای خه‌ڵكی جوانڕۆ و پاوه، به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه هێشتا نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له دابینكردنی ئیمكانات خۆی بواردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی ڕابردوو، ئاگری دارستانه‌كانی كووهده‌شت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خۆ به‌خش و ژینگه‌پارێزانه‌وه كوژاوه‌ته‌وه.