له‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ له مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی له سه‌رانسه‌ری ئێران و كه‌مته‌رخه‌می خاوهنكاران به نیسبه‌ت خواست و داواكاری مانگرتووان، كرێكارانی ناڕازی ئۆڵتیماتۆمیان داوه ئه‌گه‌ر بێت و خواست و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت هه‌موو كرێكارانی ئه‌و شێركه‌تانه ده‌ست له كار ده‌كشێنه‌وه و مانده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی سێ مانگ له مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له ناوه‌نده‌كانی شێركه‌تی نه‌وت تێده‌په‌ڕێت و هێشتا هێندێك له په‌یمانكاران به‌تایبه‌ت له شێركه‌ته‌كانی فازی ١٤، شێركه‌ته‌كانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، پێترۆشیمی سه‌ڵمانی فارسی له ماهشهر، پادجه‌م و پارسی فه‌نل ناچنه ژێر باری داواكاری كرێكارانی مانگرتوو، هه‌ر بۆیه كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داواكاری 20 ڕۆژ كار و 10 ڕۆژ پشوودان و زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت مانگرتنێكی به‌رفه‌راوان تر له جاران به‌ڕێوه ده‌به‌ن.