ڕۆژی شهممه ٧ی مانگی خهزهڵوهر، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی داوای کردووە، تاران چیتر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا نەنێرێت.
بهپێی ڕاپۆرتهكان،”دیمترۆ کۆلیبا”، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە پەیجی تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ “حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان”، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای کردووە، تاران بە زووترین کات ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا ڕابگرێت و ڕایگەیاند دهوڵهتی ڕووسیه ئەو فڕۆکانەی بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بۆردوومانکردنی ژێرخانی ئۆکراین بەکار دەھێنێت.