به پێی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی وڵاتی پاكستان به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر ئۆتۆبووسی هاوڵاتیانی چینی له وڵاته ، دوو كه‌س كوژراو و سێ كه‌سیش بریندار بوون .
به هۆی ئه‌م هێرشه كه له باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاكستان ڕوویداوه دوو منداڵ كوژراون و ئه‌رته‌شی ڕزگاری به‌لووچستان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هێرشه خۆكوژیه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ ، شایانی باسه ئه‌رته‌شی ڕزگاری به‌لووچستان گرووپێكی چه‌كداری ناسیۆنالیستن كه ئه‌م هێرشه‌یان به ئه‌ستۆ گرتووه . هه‌روها پێشتریش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆبووسێكی تر له باكووری پاكستان ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا كه ٩ كه‌س له كوژراوان هاوڵاتی چینی بوون و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش سه‌ربازی پاكستان بوون .