به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئه‌فغانستان گه‌یشتووه‌ته ٩7٪ و پتر له دوو ملیۆن منداڵی ئه‌و وڵاته له مه‌ترسی گیان له‌ده‌ست دان به هۆی برسیه‌تین.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پتر له ٣٠٠ ناوه‌ندی بێهداشتی و ده‌رمانی له ئه‌فغانستان له ناوچوون و ده‌وا و ده‌رمان له‌و وڵاته نایابه. ١٤ ملیۆن دانیشتووی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ مردن به هۆی برسیه‌تی به‌ره‌وڕوون و له سه‌دا ٩٠ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌شن. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له وڵاتانی دونیا داواكارن بێن به هانای خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته تا قه‌یرانێكی مرۆڤی ڕووی نه‌داوه.