ویرووسی كۆرۆنا كه له دڵی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه هاتووه‌ته ده‌ر، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌موو بیر و باوه‌ڕه‌كانی ئه‌م نه‌زمه و خۆی نه ته‌نیا بووه‌ته قه‌یرانێكی گشت گیر، به‌ڵكوو ئه‌وپه‌ڕی جه‌وهه‌ری دژه ئینسانیی ئه‌م نیزامه‌ی خستووه‌ته ڕوو. فه‌رق ناكا له چ شوێنێكی جیهان بژین. له هه‌موو شوێنێك ده‌وڵه‌ته‌كان بیر له‌و چینه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی كاروباری خۆیان ده‌ست نیشان كردووه. زیاترین نیگه‌رانیی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌و چه‌رخانه‌ی وا كۆرۆنا ڕایگرتوون، دیسان وهكاریان بخه‌نه‌وه. له په‌نا ملیارد، ملیارد، یارمه‌تی ماڵی به ناوه‌ند و دامه‌زراوه سه‌نعه‌تیه‌كان، به‌شێكی زۆر كه‌میش ده‌درێته ئه‌و ئینسانانه‌ی كه به زه‌بری عاره‌ق ڕشتنی خۆیان، چه‌رخه‌كانی ئه‌وان ده‌سووڕێنن. ئه‌گه‌رچی له هه‌موو شوێنێك ده‌یانهه‌وێ پێمان بسه‌لمێنن كه ویرووسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی سرووشتیه، ئه‌گه‌رچی ده‌یانهه‌وێ به‌و باوه‌ڕه بگه‌ین كه ئه‌م ویرووسه ده‌توانێ داوێنی هه‌موو كه‌س بگرێت، به‌ڵام له ناو ئه‌و هاتوو هاواره‌ی كه وه‌ڕێیان خستووه، بینیمان كه له هه‌موو شوێنێك، قوربانیه‌كان، جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و بێبه‌شی كۆمه‌ڵگان. خاوه‌نانی سه‌رمایه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش بن، له كۆشكه‌كانی خۆیان دا قه‌ره‌نتینه ده‌كرێن. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ملیۆنان ئینسان كه له په‌راوێزی شاره‌كاندا ده‌ژین، وه‌ك كرێكارێك وتی ” یا ده‌بێ له برسان و یان به‌خاتری كۆرۆنا بمرین“. ئه‌وه‌ش ڕێك ئه‌و جیهانه‌یه كه وتیان و نووسیان كه ئه‌وه ئیتر “كۆتایی مێژوویه”. به‌ڕاستی كه چ مێژوویه‌كی بێره‌حمه.
جیاوازیه‌كی نییه كه له چ شوێنێك له‌م جیهانه‌دا بژین. مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه له ئه‌مریكا، واته به‌هێزترن ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی جیهان، پتر له دوو سێهه‌می قوربانیان و تووش بووان له ڕه‌نگین پێست و كۆچبه‌ره “لاتینیۆ“كان پێكهاتوون، مه‌گه‌ر بێجگه له ئه‌وه‌یه كه له په‌راوێزی شاری ژووهانسبۆرگ، پێته‌ختی ئه‌فریقای باكوور، زۆرترین تووش بووان به‌م نه‌خۆشیه تۆمار كراوه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر تێستێكی گونجاو ئه‌نجام درابێت. هه‌رچی زیاتر له ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری دوور بكه‌وینه‌وه و به‌ره‌و په‌راوێزه‌كانی بڕۆین، ئه‌م قه‌یرانه دیمه‌نێكی ترسناكترمان له خۆی پێ نیشان ده‌دات. له‌م په‌راوێزانه‌دا، ته‌نانه‌ت ئاویشی بۆ شۆردنی ده‌سته‌كان، لێ په‌یدا نابێت. ئه‌گه‌ر له ئاڵمان به جه‌معیه‌تی ٨٢ ملیۆن كه‌سه‌وه، ته‌نیا نزیك به ٦٠ هه‌زار ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ی بۆ تووش بووانی ئه‌م ویرووسه لێیه كه به‌رده‌وام پێویستیان به چاوهدریی تایبه‌ته له‌وانه ده‌زگای هه‌ناسه‌دان. له ئێتیۆپی، به جه‌معیه‌تی ١٠٠ ملیۆن كه‌سه‌وه، له گشت نهخۆشخانهكاند ته‌نیا ١٦٠ ته‌ختی تایبه‌تی لێیه بۆ ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیجرایی كۆمیسیۆنی ئابووریی ئه‌فریقا وتوویه‌تی كه ئه‌م قاڕه‌یه، به شێوه‌ی تایبه‌ت، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه دایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه “٥٦ له‌سه‌دی جه‌معیه‌تی شارنشینهكهی له ناوچه هه‌ژار و ناڕه‌سمیه‌كاندا نیشته‌جێن و ته‌نیا ٣٤ له‌سه‌د له بنه‌ماڵه ئهفریقاییهكانیش بۆ شتنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانیان، ده‌سیان به ناوه‌نده تهندرووسیهكان ڕاده‌گات“. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ده‌توانێ بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٣٠٠ هه‌زار تا سێ ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ئه‌م قاڕه‌یه”. له ڕاپۆرتێكی دیكه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه قه‌یرانی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی هه‌ژاریی له‌تاقه‌ت به‌ده‌ری ده ملیۆن كه‌سی دیكه له جیهاندا. له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت كراوه كه “٤٢ تا ٦٦ ملیۆن منداڵ له جیهاندا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه گرفتاری هه‌ژاریه‌كی كه‌م وێنه بن و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به پێی بهرئاوردهكانی ساڵی ڕابردوو، نزیك به ٣٨٦ ملیۆن منداڵ له ئاست جیهاندا، له هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن“. دیاره هه‌مووی ئه‌وانه‌ش له حاڵێكدایه كه سێ مانگ پاش سه‌رهه‌ڵدانی، ئه‌م ویرووسه له جیهاندا به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان ده‌كاته قوربانی خۆی و هێستاش ده‌نگێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ترسناكی ئه‌م ویرووسه له هێند و به‌نگلادێش و ئه‌فریقاوه نابیسترێت.
ڕه‌نگبێ پێویست نه‌بێ زۆر دوور بڕۆین. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت، وێڕای ئاماژه به بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كۆرۆنا له تویتێكدا نووسیی: “هه‌موو كاتژمێرێك له ئێران ٥٠ كه‌س تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌بێت و له هه‌ر ١٠ ده‌قیقه‌شدا، كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دا“. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به پێی ئاماری ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا كه هه‌تا ئێستا ٥ هه‌زار و ١١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٢ هه‌زار و ٢١١ كه‌سیش تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون. حه‌فته‌ی ڕابردوو، باس له گیرۆده بوونی نیو ملییۆن كه‌س كرا له ئێران. لێره‌ش كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم یان به‌شوێن تێئۆریی پیلانگێڕی و خه‌یاڵاتی ڕێبه‌ره‌كه‌یان واته ” شه‌ڕی بیۆلۆژیكی“ه‌وه‌ن و یان په‌نا ده‌به‌نه فریوكاری و له خۆیانی ده‌گوڕن و هاوار ده‌كه‌ن كه گۆیا هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان و قه‌یرانی قووڵی ئابووریی ئێستا، سه‌رچاوه‌گرتوو له گه‌مارۆكانی ئه‌مریكایه. یان به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماری به‌ناو ناڕاست، ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كه‌سانێك كه ئاماری واقعی ده‌دركێنن. باروودۆخهكه به‌جۆرێكه كه ڕۆژنامه‌ی جیهانی سه‌نعه‌تیش وه‌ده‌نگ هات و له ٢٥ی خاكه‌لێوه‌دا باسی له نه‌بوونی “به‌رنامه‌ی دیاریكراو و كارامه‌ی ناوه‌ند و ئۆرگانه ڕه‌سمیه‌كانی ده‌وڵه‌ت” كرد و نووسیی: “سه‌ره‌ڕای نیگای ئه‌منیه‌تی به كۆمه‌ڵگا و نه‌خۆشیی كۆرۆنا، كۆمه‌ڵگا به‌خاتری ئاڵۆزیی و نه‌بوونی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، زۆربوونی جه‌معیه‌تی هه‌ژاران و بێبه‌شان له ئاست ئێران‌دا، هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه كه كۆمه‌ڵگای ئێران هاوشێوه‌ی بۆمبێك بته‌قێته‌وه و بكه‌وێته داوێنی پشێوی و نائارامیه‌وه. یان ڕاوێژكاری حه‌سه‌ن ڕووحانی وتی: “ئاكامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی هه‌موو ساڵانی پێشوو كه هه‌موو توانا ئابووریه‌كانی له ئێران ستاندووه‌ته‌وه و هێزی لێبڕیوه”. لێره‌ش وه‌كوو هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی جیهان، ئه‌وانه‌ی وا له خوارترین به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا دا ده‌ژین، پێویسته یان به‌خاتری برسیه‌تی و یان به‌خاتری كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن. هه‌مووان دیتمان كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵك ناچار بوون كه بۆ سه‌بتی ناوی وه‌رگرتنی وامی یه‌ك ملیۆن تمه‌نی كه ئه‌ویش ته‌نانه‌ت هه‌زینه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی پێ دابین نابێت، ناچار بوون له په‌نا یه‌كتره‌وه به بێ هیچ پارێزێكی ته‌ندرووستی ڕابوه‌ستن. هه‌ڵبه‌ت، زۆریش دوور له ڕاستی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین له‌وانه‌یه ملیۆنان كه‌س به‌خاتری یه‌ك ملیۆن تمه‌ن، تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بن.
له ڕاستی دا، ویرووسی كۆرۆنا هه‌روا خه‌ڵك ده‌كاته قوربانی. كرێكارانی ڕۆژمزد و كاتی، بێكار بوون و به‌حاڵی خۆیان ڕه‌ها كراون. ئه‌وان یان ده‌بێ كار و ئیزافه‌كاریی ئیجباری له شوێنه ناسالمهكان و تووش بوون به نه‌خۆشیی و مه‌رگ هه‌ڵبژێرن و یان به‌هۆی بێكاری و برسیه‌تی تاقه‌ت پڕووكێنهوه، به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه. بێ گومان له داهاتوویه‌كی نه زۆر دووردا، ملیۆنان كه‌س له‌م خه‌ڵكه، وزه و توانای مه‌زنیان، برووسكه ئاسا، ده‌خه‌نه گه‌ڕ. به‌ڵام، به‌دڵنیاییه‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه، ئه‌م توانا و وزه‌یه به ئاماده‌كاریی پێویسته‌وه ڕێكبخه‌ین.