بەپێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “خەدیجە مێهدی‌پوور”، زیندانیی سیاسیی خەڵکی ئیلام، لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندایه و له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له یه‌ك به‌ند دا ڕاگیراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پاش میدیایی‌کردنی بارودۆخی ڕاگیرانی خەدیجە لە بەندی زیندانییانی ئاسایی و بڵاوبوونەوەی دۆخی نالەباری ته‌ندرووستی، ناوبراو لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان ئه‌شكه‌نجه و ئازار کراوە. ئه‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له دسپێڕاگه‌یشتن به ئیمكاناتی ڕیفاهی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كردووه.