به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “ڕووحۆڵڵا مه‌له‌كی” كه ماوه‌ی چوار ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی په‌روه‌نده‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و دواجار بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه.
به‌پێیڕاپۆرتیكۆمه‌ڵه‌یمافیمرۆڤیكوردستان، “ڕووحۆڵڵا مه‌له‌كی” له ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٠ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست ئه‌و حۆكمه ده‌ربڕیوه به‌ڵام هێچ وڵامێكی وه‌رنه‌گرتووه. ئێستاش له ڕۆژی ٦ی ئه‌م مانگه‌وه ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی په‌روه‌نده‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه دراوه.