یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی بانە کە سەرەتای مانگی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لە ئاکامی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان تووشی خوێنبەربوونی معده بووه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا “هۆشیار شەعبانی” چالاکی مەدەنی خهڵكی بانە کە زیاتر لە دوومانگە دەستبەسەر کراوە، بە هۆی ئەشکەنجە کرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانه تووشی خوێنبەربوون بووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژه و لە کەشێکی ئەمنیدا لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” بانە خەوێندراوە و پاشان دیسان بەڕێکراوەتەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ئەو شارە. شایانی باسه ناوبرا ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی خەرمانان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانه دەستبەسەر کراوه و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هۆشیار شەعبانی نادیارە.