به‌پێی ڕاپۆرتی كارناسانی به‌واری ژینگه، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له بواری ئاودا ڕووباری “فۆرات” خه‌ریكه وشك بێت له‌حاڵێكدا به ملیۆنان كه‌س له دوو وڵاتی سووریه و عێراق بژێوی ژیانیان له‌ڕێگه‌ی كه‌شاوه‌رزیه‌وه دابین ده‌كه‌ن.
ڕاپۆرته‌كان باس له لێدانی چه‌ندین به‌ندئاوی گه‌وره له‌سه‌ر چۆمی فۆرات ده‌كه‌ن كه بووه‌ته هۆی كه‌م ئاوی له وڵاتانی سووریه و عێراق و هه‌روها وشكبوونی زه‌ویه كه‌شاوه‌رزیه‌كان و كۆچكردنی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كانی دیكه. به‌پێی په‌یماننامه‌ی نێوان وڵاتانی توركیا و سووریه له‌ساڵی ١٩٨٧ی زاینی، ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ركدار كراوه‌ته‌وه كه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ٥٠٠ میتری سێجا ئاو بداته سووریه به‌ڵام ئێستا ته‌نیا ٢٠٠ میتری سێجا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا هه‌نارده‌ی سووریا ده‌كرێت. كه‌مبوونی ئاوی چۆمه‌كانی دیجله و فۆرات بووه‌ته هۆی خاڵی بوونی مه‌خزه‌نی به‌ندئاوه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش كه‌می كردووه و ژیانی بۆ ملیۆنان كه‌س تاڵ و ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشی بۆ زیاتر له ٩ ملیۆن سووری سازكردووه.