به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی ئاوگیری به‌ندئاوێكی ناستاندارده‌وه به‌ناوی “چه‌مشیر” ده‌یه‌وێت ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه له‌ناو ببات.
به‌وته‌ی كارناسان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر بۆ سازكردنی ئه‌و به‌ندئاوه ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆ وامی به به‌هره‌ی ١٨٪ له چین وه‌رگرتووه و ئێستا كه نه‌یتوانیوه وامه‌كه بداته‌وه ده‌یه‌وێت زوو به زوو ئه‌و به‌ندئاوه ئاوگیری بكات له‌حاڵێكدا وه‌كوو به‌ندئاوی “گۆتوه‌ند” له سه‌ر سازه‌ندێكی گه‌چ و خوێ دا جێی گرتووه و ئاوه‌كه‌ی سوێر ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر له ١٤٣ شوێنه‌واری مێژووی ده‌باته ژێرئاو و سازمانی میراس فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاوگیری ئه‌و به‌ندئاوه به توندی دژایه‌تی كرووه و سازمانی جیهادی كه‌شاوه‌رزیش سه‌باره‌ت به له‌ناوچوونی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه هۆشداری داوه به‌ڵام سپای پاسداران ده‌یه‌وێت قه‌یرانێكی دیكه‌ی ژینگه‌ی بۆ ئێران ساز بكات.