هاوكات به چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گرژیه‌كان له سنووری دوو وڵاتی ڕووسیه و ئۆكراین، ئه‌گه‌ری هێرشی له ناكاوی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراین زیادی كردووه و هاوكات له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌ر یه‌كه له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا، مه‌قدوونیه‌ی باكوور و ئستۆنی داوایان له هاوڵاتیانی خۆیان كردووه به‌په‌له خاكی ئۆكراین به‌جێ بێڵێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی بڵاوكراوه له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وروپا، دوایین گۆڕانكاریه‌كانی سنووری ئۆكراین ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ماڵ وێرانكه‌ر ده‌ڕوات. ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا به‌پێی وته‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاندوو له ماوه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوودا سوپای ڕووسیه به فه‌رمانی پوتین هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وڵاته. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ كاریگه‌ری له سه‌ر بازاڕی نه‌وتدا داناوه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.