کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ كه‌نگاوه‌ر

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ كه‌نگاوه‌ر

ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی سێ برای خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر به‌ ناوه‌كانی “شێرزاد، سه‌عید و جه‌واد چووپانی” له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ هه‌موویان خێزاندار و باوكی چه‌ند منداڵن و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان نییه‌. “شیرزاد، سه‌عید و جه‌واد چووپانی” ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ ناوی “ئیبراهیم چووپانی” ساڵی ٩١ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌ زیندانی هه‌مه‌دان ئێعدام كرابوو.