ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌رپرسانی قه‌زایی كرماشان ڕێگه‌یان دا بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” بۆ دوایین جار چاویان به كوڕه‌كه‌یان كه‌وێت و ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یش له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه، هۆشداری دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، په‌روه‌نده‌ی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی كرماشان نێردرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای تاوانه‌كانی كرماشان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی نادر به‌یرامی” فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای شارستانی سه‌حنه، “هاوكاری له برینداركردنی ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیم”، “خۆنواندن به چه‌قۆ” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ئێعدام، “په‌رداختی دیه به بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه”، یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.