کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “عه‌باس دۆریس”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور”

به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “موجاهد كوركور”، “عه‌باس دۆریس” و “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له‌ دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.

“عه‌باس دۆریس” له‌ به‌ندكراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هره‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیم ڕه‌زایه‌تیان داوه‌، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داخوازی پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و حوكمه ڕه‌د كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌سێداره‌ بدرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “موجاهد كوركور” و “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی ئیزه‌ و سه‌حنه كه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی “كیان پیرفه‌له‌ك” و “نادر به‌یرامی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون، حوكمه‌كه‌یان له‌ دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ر له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره‌ بدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-