به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاره حوكمی ئێعدامی سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه جێبه‌جێ بكرێت.
سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره كه به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی و عه‌قیده‌تی به ئێعدام مه‌حكووم كراوه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا له سێداره بدرێت. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.