له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی په‌نابه‌ر كه منداڵه‌كه‌یان له قوتابخانه ته‌حسیلی ده‌كرد، بۆ ئێران دیپۆرت كردۆته‌وه و بڕیاره ٨٠ هه‌زار ئێرانی دیكه‌ش له پڕۆسه‌یه‌ك دا دیپۆرت بكرێنه‌وه.
بێبه‌ش بوون له ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كێشه‌ی ئابووری، قه‌یرانی بێكاری و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ٤٤ ساڵی ڕابردوو و پاش شۆڕشی ٥٧، به ملیۆنان هاووڵاتی ئێرانی ناچار به كۆچ كردن بۆ وڵاتانی دیكه كردووه. وڵاتی توركیا یه‌كێك له نزیك ترین و ئاسان ترین ئامانجه‌كانی كۆچبه‌ریه و ئێستا ٨٠ هه‌زار ئێرانی كه ئیقامه‌تی تۆریستیان وه‌رگرتووه مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره.