بهپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئۆرووپا، بەهۆی پێشلکاری مافی مرۆڤ و زۆری سکاڵاکا دژبه تورکیا، ئەگەری هەیە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئوروپا دەربکرێت یاخود ئەندامێتییەکەی هەڵپەسێردرێت.
بهوتهی ئاژانسی “ڕۆیتهرز” لیژنەیەکی وەزارهتی ئەنجومەنی ئوروپا ڕێوشوێنی یاسایی دژبه ئانكارا دەستپێکردوە، کە پەیوەندی بەپێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە هەیە و تیایدا جەخت لەسەر گرنگی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کراوە، بەڵام باس لەوەشکراوە، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی تورکیا و پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان، دوور نییە لە ئهنجومهنی ئۆرووپا دوربخرێتەوە یاخود ئەندامێتی ئەو وڵاتە لەڕێکخراوەکەدا هەڵپەسێردرێت.