به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی لاستیكی “بارز“ی كوردستان ئه‌مساڵ بۆ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ناچار به گرتنی وام له بانكه‌كانی ڕژیم بوون و به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده، ئه‌گه‌ری داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.
كێشه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه، گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها داڕمانی ئابووری ئێران به هۆی گه‌نده‌ڵی ناوه‌نده مافیایه‌كانی وه‌كوو سپای پاسداران، بوونه‌ته هۆی داخرانی ده‌یان شیركه‌ت و كارخانه‌ی ئه‌و وڵاته و به سه‌دان كرێكار له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بێكار كراون. كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیكی “بارز“ی كوردستان سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار مانگرتن و كۆبوونه‌وه هێشتا به ته‌واوی داخوازییه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون. كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خودڕه‌و له‌وانه “ئێران خودڕه‌و” و “سایپا” به سه‌دان ملیار تمه‌ن قه‌رزداری كارخانه‌ی لاستیكی بارزی كوردستانن به‌ڵام له په‌رداختی قه‌رزه‌كانیان به‌و كارخانه‌یه خۆده‌بوێرن.