کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری بێكاركردنی ١٠ هه‌زار كرێكار له‌لایه‌ن شیركه‌تی “مێتا” له‌ ئه‌مریكا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “مێتا” ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌ زوویی به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانیان ١٠ هه‌زار كرێكار له‌ سه‌ركار ده‌ر ئه‌كه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێتا” شیركه‌تی دایكی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتساپ كه‌ له‌ مانگی نوامبه‌ری ساڵی ڕابردوو ١١ هه‌زار كرێكاری بێكار كردبوو ئێستا ده‌یه‌وێت به‌بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌ ١٠ هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین بانكی ناوچه‌ی “سیلیكۆن وه‌لی” كالیفۆڕنیای ئامریكا كه‌ به‌هێزترین پشتیوانی ڕه‌مزئه‌رزی ئه‌له‌كترۆنیكه‌ مایه‌پووچ بوو و هه‌ندێك له‌ كارناسانی ئابووری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌ مانای قه‌یرانێكی دیكه‌ی ئابووری هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ی زاینی له‌ ئامریكا زانیوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانانی كورد و به‌لووچ له‌ دیوانده‌ره‌

-

به‌رده‌وامی ماوه‌ی به‌ندكرانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”

-

گوشاری سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ

-

٢٣مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی “كه‌ماڵ لوتفی” له‌ زیندانی كامیاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “ئەیوب جەوانپوور” له‌ شاری سه‌قز

-

سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر “خه‌دیجه مێهدی پور” له‌ ئیلام

-