کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئه‌گه‌ری بێكاركردنی ده‌ كرێكار له‌ شیركه‌تی نه‌وتی مه‌ریوان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت نه‌وتی مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراوی له‌ سنووری باشماخ دامه‌زراندووه‌ و بڕیاری ده‌كردنی ده‌ كرێكاری هه‌ژاری ده‌ركردووه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حه‌سه‌نی بڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت نه‌وتی مه‌ریوان بڕیاری داوه‌ ده‌ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات و له‌ جێگه‌یان بنه‌ماڵه‌ی دوو به‌كرێگیراو به‌ ناوه‌كانی “جه‌لال بارنامه‌” و “ئومید كه‌ریمیان” دامه‌زرێنێت. ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارانه‌‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له‌و ماوه‌یه‌شدا خه‌ڵات و پاداشی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری عێراقی كه‌ به‌ كرێكارانیان دابوو‌ زه‌وت كردووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌. خه‌ڵكی مه‌ریوان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بێكاركردنی ئه‌و ده‌ كرێكاره‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سنووری باشماخ داده‌خن و ڕێگه‌ له‌ هاورده‌ كردن و هه‌نارده‌كردنی شت و مك ده‌گرن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-