کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری بێكاربوونی ٦٠ هه‌زار كامیۆندار له‌ ئێران

“ڕه‌زا ڕۆسته‌می” سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی گواستنه‌وه‌، تڕانزیت و لۆجستیكی ژووری بازه‌رگانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان له‌ وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی حكوومه‌ت دا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی بیمه‌ی سه‌وزی هه‌ڵپه‌سێردراوی شۆفێرانی كامیۆن له‌ ئێران هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ڵ نه‌گرتووه‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ٦٠ هه‌زار كه‌س بێكار ده‌بن.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، شۆفێرانی ئێرانی ناچارن بیمه‌ی سه‌وزی خۆیان له‌ وڵاتانی بیانی بكڕن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ هه‌زینه‌ی كرێ بار چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و هه‌نارده‌كارانی كه‌لووپه‌لی تیجاریش له‌ شۆفێرانی گورجستانی و توركیه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. جیا له‌وانه پشكی سووته‌مه‌نی كه‌م كراوه‌ و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل زۆر گرانه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كێشه‌ و گرفتی كامیۆنداران چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وه‌ ٦٠ هه‌زار كه‌س بێكار ده‌بن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-