پاش کەمبوونەوەی به‌رچاوی مه‌ترسی ویرووسی كرۆنا ( جگه له وڵاتی چین ) ئه‌مساڵ ڕێوڕەسمەکانی به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی كرێكار له زۆربه‌ی وڵاته‌كان؛ به شێوەیەکی شکۆدار به‌ڕێوه‌چوو. قه‌یرانی جیهانیی سه‌رمایه كه خۆی له هه‌ڵاوسان و گرانی لەڕادەبەدەردا؛ نیشانداوە و هەروەها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و مه‌حكووم كردنی هەڵگیرسێنەرانی شه‌ڕی ئووكراین؛ ژەوانە ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ناتۆ و له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه؛ ئا‌مریكا و كابینه‌ی وێلادێمیر پووتین و پێویستی كۆتایی هێنان بە شه‌ڕ له‌ناو داخوازی سه‌راسه‌ری ته‌واوی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخوازدا؛ گەلێک بەرچاو بوو.
بەڵام له هەموو وڵاتەکان؛ جگه لەم دوو داخوازییه گشتگیرەی كه ئاماژەیان پێکرا؛ چەند دواکارییەکی تایبەتی تریش له درووشمه‌كان و له‌سه‌ر پلاكارده‌كان؛ بەرچاو دەکەوتن. لێره‌دا ئاماژە دەکەین به هه‌ندێك له‌و ڕێپێوانان و داخوازییانه‌ی كه بەرجەستە کراونەتەوە:
له شاره‌كانی ئاڵمان، ڕاگرتنی ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئووكراین و به‌رگری له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بوودجه‌ی نیزامی له زومرەی ویست و داواکاری ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كان و هێزه چه‌په‌كان بوون. له شاره‌كانی بێرلین و هامبوورگ؛ بابەتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافییای ماڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان له ناو داخوازییه‌كانی دیكه‌دا؛ بەرجەستەتر بوون.
ده‌وڵه‌تی فێدێرال له بێرلین؛ نۆ هه‌زار پۆلیسی تایبه‌تی هێنابووە مەیدان. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی پیلانگێڕانه و هاندان و هه‌ڵخڕاندنی لاوانی ڕه‌شپۆش؛ وێڕای توندووتیژی نواندن و هێرش كردنه‌سه‌ر بەشداربووان؛ زیاتر له سه‌د كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
هه‌واڵنێران سه‌باره‌ت به فه‌رانسه نووسییان؛ ڕێپێوانه‌كان كه سه‌دان هه‌زار كه‌س تیایدا به‌شدار بوون؛ رەنگ و بۆن و سیمایه‌كی چه‌پی پێوەدیار‌بوو. شاروومه‌ندان له شاری پاریس؛ ناڕيزایەتی و بێزاری خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی سەرلەنوێی مه‌كرۆن وەک سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته دەربڕی. هێز و لایەنە چه‌پەکان ڕایانگه‌یاند كه به شێوه‌یەکی یه‌كگرتووانە و له‌ژێر ناوی ” یه‌كێتی جەماوەریی نوێ ” له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی فه‌رانسه کە ڕێکەوتی ١٢ و ١٩ی ژوئه‌ن بەڕێوە دەچێت به‌شداری ده‌كه‌ن كه ئەم بابەتە له‌لایه‌ن بەشداربووانه‌وه بەگەرمی پێشوازی لێكرا. ڕێبه‌رانی ” یه‌كێتییەکە ” به‌ڵێنییاندا كه له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان؛ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بەرنامەکانی مه‌كرۆن؛ ئه‌م داخوازیانەی كه لەخوارە ئاماژەیان پێدەکەین به‌كرده‌وه ده‌ربێنن: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می حه‌قده‌ست تا ئاستی ١٤٠٠ یۆرۆ له مانگدا؛ کەمکردنەوەی تەمەنی خانه‌نشینی هەموان بۆ ٦٠ ساڵ؛ مسۆگه‌ر كردنی سه‌ربه‌خۆیی لاوان؛ ڕاگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌تاییەکان و بنبڕكردنی هه‌ژاری. به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی بەرنامەی واقیعی ژینگه‌پارێزیی واقعیی و بەڕێوەبردنی یاسای سه‌وز ( یاسای زێڕینی ئاو و هه‌وا ) بۆ وڵامدانه‌وه به باروودۆخی له‌ناكاوی ئاو هه‌وا و ژینگه؛ چەند پلانێکی تری له پلانه‌كانی دیكه‌ی ” یه‌كێتی جەماوەریی نوێیه “.
له ئیسپانیا هێشتا ئاستەنگە‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ویرووسی كرۆناوە هەرماوە و لەم ڕووەوە له‌هه‌ر ڕێپێوانێكدا؛ ته‌نیا هه‌زار كه‌س مافی كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووبەشداربووان لە چەندین شوێن و بەشێوەیەکی به‌رفراوان؛ ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به‌رز نرخاند. به‌شدار بووانی ئه‌م ڕێپێوانانه؛ جگە لەو دوو داخوازییەی کە ئاماژەیان پێکرا؛ واتا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و ڕاگرتنی شه‌ڕی ئووكراین؛ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بەناو چاكسازیی یاسای كار؛ دابینکردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هەروەها دانی حه‌قده‌ستی یەکسان بۆ كاری یەکسان بۆ ژنان و پیاوان بوون.
له ئیتالیا؛ به‌شدار بووانی ڕێپێونه‌كان له زۆربەی شاركان؛ خوازیار ئه‌منییه‌تی پێشه‌یی و خه‌بات له‌دژی بێكاری بوون. ئه‌وان نیگه‌رانیی خۆیان لەهەمبەر كه‌مبوونی گه‌نم و نان ڕاگه‌یاند و داوایان له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت کەرد کە ؛ نان و سووته‌مه‌نی شاروومه‌ندان دابین بکات.
له یوونان و بەتایبەت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته واته ئاتێن؛ ده‌یان هه‌زار كه‌س له به‌شدار بووانی ڕێپێوانه‌كان؛ خوازیاری ڕاگرتنی بەرنامەی دەستپێوەگرتنی ئابووری و دەرچوون لە بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئورووپا و سه‌ندووقی نێوده‌وڵه‌تی؛ پووڵ بوون.
له نیۆیۆرك؛ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی ” یه‌كێتی دژبە تێكشكاندنی یه‌كێتییه‌كان ” به درووشمی سه‌ره‌كی په‌ره‌پێدانی ڕێكخستنی یه‌كێتییه‌كان؛ ڕێپێوانیان كرد. وتار بێژه‌كان وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی به‌شێك له كرێكارانی شیركه‌تی زەبەلاحی ئامازۆن لەباەتەت خۆڕێکخستنی یه‌كێتییەوە هۆشداریاندا كه شیركه‌ته زەبەلاحە جۆراوجۆره‌كان؛ ته‌واوی هێزی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا به‌ر به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ویست و ئاره‌زووی په‌یوه‌ستبوونی كرێكاران به یه‌كێتییه‌كان بگرن. ئه‌وان خوازیاری دانی مافی شاروومه‌ندی به كرێكارانی كۆچكردوو و ڕاگرتنی كرده‌وه‌كانی پۆلیس له‌دژی ئه‌وان بوون. جێگای ئاماژەیە کە لێرەشدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان؛ ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له شه‌ڕی ئووكراین و ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌رووی تەواوی داخوازییه‌كانەوە بوو.
له تۆڕێنتۆی كانادا كرێكاران؛ ڕێبه‌رانی یه‌كێتییه‌كان؛ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێزه سیاسی و چه‌پ و دێمۆكراتەکان له چه‌ندین شوێنی ئەم شاره؛ كۆبوونه‌وه تا گرفته ئه‌ساسییەکانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئەم وڵاتە له رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا ڕابگه‌یه‌نن.
پێتی كۆتس؛ سه‌رۆكی فێدراسیۆنی كار ” ئانتارییۆ ” له وتارەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکرد كه له سەروبەندی هه‌ڵبژاردنە ئووستانییەکاندا؛ ئێمه ده‌مانهه‌وه‌ێ دڵنیا بین كه مه‌سه‌له‌ی كرێكاران له‌سه‌ر مێزه. ئه‌مه به‌م مانایه‌یه كه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی بیست دۆلاری؛ كار و ماڵی گوونجاو؛ دانی ماف و حەقدەستەن له‌كاتی نه‌خۆشی و له‌كاركه‌وتووییدا؛ خزمه‌تگووزاری گشتی باشتر؛ بوونی ژینگه‌یەکی تەنرووست و كۆتایی هێنان به ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستییه.
له برێزیل؛ مه‌راسمی رۆژی كرێكار به ڕه‌نگ و بۆنێکی سیاسی؛ كێبڕکێ و كه‌ش و هه‌وای دوو جه‌مسه‌ریی نێوان ” لۆلا داسیلوا ” سه‌رۆك كۆماری چه‌پگه‌رای پێشتر و ” ژائییه‌ر بۆلسۆنارۆ ” سه‌رۆك كۆماری تووندڕه‌وی ڕاستی ئێستا؛ به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌دژی لۆلا داسیلوا؛ بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه مانەوەی بۆلسۆنارۆ له پۆستی سه‌رۆك كۆماری‌دا؛ پاش هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢ ببێته جێگای شك و گوومان. به پەرەسەندنی لایەنگران و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لۆلا داسیلوا؛ بۆلسۆنارۆ یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارێ ته‌ك ده‌وره‌یی له برێزیل ده‌بێت. خۆپیشاندانی رۆژی كرێكار له برێزیل به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه‌چوو و له ساته‌انی سه‌ره‌تای رۆژ به كۆبوونه‌وه له زۆرتری ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستی پێكرد. ناوچه‌گه‌لێك له شاره‌كانی وڵاتی برێزیل بوو به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لۆلا داسیلوا. له شاری سائۆپائۆلۆ؛ سوور پۆشه‌كانی لاینگری حزبی كرێكاران و شوێنه‌كانی كرێكاری له حاڵێكدا له‌ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌كان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی برسیه‌تی و نابه‌رابه‌ری له كاتی هاتنه‌سه‌ركاری بۆلسۆنارۆ له برێزیل بۆ گڕانه‌وه‌ی لۆلا داسیلوا بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات هاواریان ده‌كرد.
له‌و ڕێپێوانانه‌ی كه ته‌نیا ئاماژه‌مان به چەند نموونەیەکیان كرد؛ درووشمگه‌لێكی دیكه‌ش لەوانە ” سه‌رمایه‌داری كار ناكات ” و ” زه‌وی ڕزگار كه‌ن ” دەبیسترا.