پاش هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رچاوی مه‌ترسی ویرووسی كرۆنا ( بێجگه له چین ) ئه‌مساڵ ڕێپێوانه‌كانی به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی كرێكار له زۆربه‌ی وڵاته‌كان؛ به شكۆیه‌كی گه‌وره‌وه به‌ڕێوه‌چوو. قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه كه له شێوه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی بێوێنه؛ خۆی نواندووه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و مه‌حكووم كردنی هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شه‌ڕی ئووكراین؛ وه‌ك ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندامی ناتۆ و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه؛ ئا‌مریكا و كابینه‌ی وێلادێمیر پووتین و پێویستی كۆتایی شه‌ڕ له نێوان داخوازی سه‌راسه‌ری ته‌واوی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز؛ به زه‌قی دیاربوو.
بڵام له هه‌ر وڵاتێك؛ بێجگه له ئه‌م دوو داخوازییه‌ی كه باسیان لێكرا و گشتگیر بوو؛ خواستگه‌لێكی دیاریكراوترێش له درووشمه‌كان و یا له‌سه‌ر پلاكارده‌كان؛ خۆی ده‌نواند. لێره‌دا به هه‌ندێك له‌و ڕێپێوانانه و ئه‌و داخوازییانه‌ی كه هاتۆته‌گۆڕێ؛ ئاماژه ده‌كه‌ین:
له شاره‌كانی ئاڵمان ڕاگرتنی ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئووكراین و به‌رگری له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بوودجه‌ی نیزامی له خواسته‌انی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كان و هێزه چه‌په‌كان بوو. له شاره‌كانی بێرلین و هامبوورگ؛ بابه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافییای ماڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان له نێوان داخوازییه‌كانی دیكه‌دا؛ دیمه‌نێكی تایبه‌تی هه‌بوو.
ده‌وڵه‌تی فێدێرال له بێرلین؛ نۆ هه‌زار پۆلیسی تایبه‌تی به‌ڕیز كردبوو. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی پیلانگێڕانه و به هاندان و هه‌ڵخڕاندنی لاوانی ڕه‌شپۆش؛ به كرده‌وه‌ی توندووتیژانه و پاشان به هێرش كردنه سه‌ریان؛ زیاتر له سه‌د كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
هه‌واڵنێران سه‌باره‌ت به فه‌رانسه نووسییان؛ ڕێپێوانه‌كان كه سه‌دان هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون؛ وێنه‌یه‌ك و سیمایه‌كی چه‌پی هه‌بوو. شاروومه‌ندان له شاری پاریس؛ ڕه‌زامه‌ندی نه‌بوونیخۆیان له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی مه‌كرۆن به سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته نیشاندا. له‌وێ هێزه‌كان و جه‌ریاناتی چه‌پ ڕایانگه‌یاند كه به شێوه‌ی یه‌كگرتوو و له‌ژێر ناوی ” یه‌كێتی خه‌ڵكیی نوێ ” له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی فه‌رانسه له ١٢ و ١٩ی ژووئه‌ن؛ به‌شداری ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ڕێپێوانانه‌وه پێشوازی لێكرا. ڕێبه‌رانی ” یه‌كێتی ” به‌ڵێنییاندا كه له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان؛ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌كانی مه‌كرۆن؛ ئه‌م خواستانه‌ی كه ناویان ده‌به‌ین به‌كرده‌وه ده‌ربێنن: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می حه‌قده‌ست بۆ ١٤٠٠ یۆرۆ له مانگدا؛ گرانه‌وه‌ی خانه‌نشینی له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵی بۆ هه‌مووان؛ مسۆگه‌ر كردنی سه‌ربه‌خۆیی لاوان؛ ڕاگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان بۆ پێداویستییه‌كانی سه‌ره‌تایی و بنبڕكردنی هه‌ژاری. به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پلانه‌كانی ژینگه‌پارێزی واقعی به گوونجاندنی یاسای سه‌وز یا ( یاسای زێڕینی ئاو و هه‌وا ) بۆ وڵامدانه‌وه به باروودۆخی له‌ناكاوی ئاو هه‌وا و ژینگه؛ له پلانه‌كانی دیكه‌ی ” یه‌كێتی خه‌ڵكیی نوێیه “.
له‌ئیسپانیاهێشتابه‌ربه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیداربه‌ویرووسیكرۆنالانه‌چووه‌وله‌هه‌رڕێپێوانێكدا؛ته‌نیاهه‌زاركه‌سمافیكۆبوونه‌وه‌یانهه‌بوو. به‌م هۆیه‌وه گرووپه‌كانی ڕێپێوان جیا له‌یه‌ك و به‌رفراوان؛ ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به‌رز نرخاند. به‌شدار بووانی ئه‌م ڕێپێوانانه؛ جیا له دوو خواستێك كه باسیان كرا؛ یانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و ڕاگرتنی شه‌ڕی ئووكراین؛ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ناوزڕاوی چاكسازی یاسای كار؛ پێكهێنانی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دانی حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر بۆ كاری به‌رابه‌ر بۆ ژنان و پیاوان بوون.
له ئیتالیا؛ به‌شدار بووانی ڕێپێونه‌كان له زۆرتری شاركان؛ خوازیار ئه‌منییه‌تی پێشه‌یی و خه‌بات له‌دژی بێكاری بوون. ئه‌وان نیگه‌رانیی خۆیان له كه‌مبوونی گه‌نم و كه‌مبوونی نان ڕاگه‌یاند و له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت؛ خوازیاری دابینكردنی نان و سووته‌مه‌نی شاروومه‌ندان بوون.
له یوونان و پێته‌ختی ئه‌م وڵاته واته ئاتێن؛ ده‌یان هه‌زار كه‌س له به‌شدار بووانی ڕێپێوانه‌كان؛ خوازیاری ڕاگرتنی ڕیازه‌تی ئابووری و گوێنه‌دان به بڕیاره‌كانی بانكه‌كانی ناوه‌ندی له ئورووپا و سه‌ندووقی نێوده‌وڵه‌تی؛ پووڵ بوون.
له نیۆیۆرك؛ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی ” یه‌كێتی له‌دژی تێكشكاندنی یه‌كێتییه‌كان ” به درووشمی سه‌ره‌كی په‌ره‌پێدانی ڕێكخراو كردنی یه‌كێتییه‌كان؛ ڕێپێوانیان كرد. وتار بێژه‌كان وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی به‌شێك له كرێكارانی گه‌وره شیركه‌تی ئامازۆن له ڕێكخراو كردنی یه‌كێتی؛ هۆشداریاندا كه گه‌وره شیركه‌ته جۆراوجۆره‌كان؛ ته‌واوی هێزی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ تا به‌ر به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ویست و ئاره‌زووی په‌یوه‌ستبوونی كرێكاران به یه‌كێتییه‌كان بگرن. ئه‌وان خوازیاری دانی مافی شاروومه‌ندی به كرێكارانی كۆچكردوو و ڕاگرتنی كرده‌وه‌كانی پۆلیس له‌دژی ئه‌وان بوون. به شێوه‌ی سرووشتی لێره‌داش چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان؛ ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له شه‌ڕی ئووكراین و ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كان بوو.
له تۆڕێنتۆی كانادا كرێكاران؛ ڕێبه‌رانی یه‌كێتییه‌كان؛ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێزه‌كانی سیاسی و چه‌پ و دێمۆكرات له چه‌ندین شوێن له‌م شاره؛ كۆبوونه‌وه تا گرفته‌كانی ئه‌ساسی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌م وڵاته ڕابگه‌یه‌نن.
پێتی كۆتس؛ سه‌رۆكی فێدراسیۆنی كار ” ئانتارییۆ ” له وتاری خۆیدا وتی كه له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی ئووستانی؛ ئێمه ده‌مانهه‌وه‌ێ دڵنیا بین كه مه‌سه‌له‌ی كرێكاران له‌سه‌ر مێزه. ئه‌مه به‌م مانایه‌یه كه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی بیست دۆلاری؛ كار و ماڵی گوونجاو؛ دانی مافه‌كان له‌كاتی نه‌خۆشی و له‌كاركه‌وتوویی؛ خزمه‌تگووزاری گشتی باشتر؛ ژینگه‌ی سالم و كۆتایی هێنان به ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستییه.
له برێزیل؛ مه‌راسمی رۆژی كرێكار به ڕه‌نگ و بۆنی سیاسی؛ ململانێ و كه‌ش و هه‌وای دوو جه‌مسه‌ری نێوان ” لۆلا داسیلوا ” سه‌رۆك كۆماری چه‌پگه‌رای پێشتر و ” ژائییهر بۆلسۆنارۆ ” سه‌رۆك كۆماری تووندڕه‌وی ڕاستی ئێستا؛ به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌دژی لۆلا داسیلوا؛ بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رده‌وام بوونی بۆلسۆنارۆ له پۆستی سه‌رۆك كۆماری؛پاش هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢ ببێته جێگای شك و گوومان. به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لۆلا داسیلوا؛ بۆلسۆنارۆ یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارێ ته‌ك ده‌وره‌یی له برێزیل ده‌بێت. خۆپیشاندانی رۆژی كرێكار له برێزیل به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه‌چوو و له ساته‌انی سه‌ره‌تای رۆژ به كۆبوونه‌وه له زۆرتری ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستی پێكرد. ناوچه‌گه‌لێك له شاره‌كانی وڵاتی برێزیل بوو به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لۆلا داسیلوا. له شاری سائۆپائۆلۆ؛ سوور پۆشه‌كانی لاینگری حزبی كرێكاران و شوێنه‌كانی كرێكاری له حاڵێكدا له‌ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌كان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی برسیه‌تی و نابه‌رابه‌ری له كاتی هاتنه‌سه‌ركاری بۆلسۆنارۆ له برێزیل بۆ گڕانه‌وه‌ی لۆلا داسیلوا بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات هاواریان ده‌كرد.
له‌و ڕێپێوانانه‌ی كه ته‌نیا ئاماژه‌مانبه هه‌ندێك له‌وان كرد؛ درووشمگه‌لێكی دیكه وه‌ك ” سه‌رمایه‌داری كار ناكات ” و ” زه‌وی ڕزگار كه‌ن ” یش به‌رز ده‌بۆوه.