“موجاهد كوركور” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له هه‌واخۆری زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“موجاهد كوركور” له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به كوشتنی “كیان پیرفه‌له‌ك” تۆمه‌تبار و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ڕۆژی ڕابردوو مه‌ئموورانی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و كاتێك منداڵی خه‌ڵكت ده‌كوشت، ده‌بوایه بیرت له‌م ڕۆژانه بكردایێت. كاتێك موجاهد كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به قسه‌كانی ئه‌فسه‌ر نگه‌هبان نیشان داوه، به سه‌ختی لیان داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران سه‌باره‌ت به ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور”، هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی و داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه كه ڕێگه له جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بگرن.