ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، دوو كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له “ته‌ته”ی هه‌ورامان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ختی بریندار كران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری “ته‌ته”ی هه‌وارمان به‌ردیان به‌سه‌ر كۆڵبه‌ران دا باراند و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كه‌س، به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون. شایانی باسه كه ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره برینداره بریتیه له: “محه‌ممه‌د دری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ده‌رێ”ی مه‌ریوان و “سیروان ساڵحی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ وخه‌ڵكی گوندی “ته‌ختان”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا.