ڕۆژی ٣٠ی گوڵان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی دێهده‌شت پاش مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، شارومه‌ندێكیان به ناوی “فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان، له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره فڕێیان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی “فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی، خۆشكی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ش دراوه‌ته به‌ر لێدان و فه‌رشاد به تووندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. فه‌رشاد بۆ جارێكی دیكه له گلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یكی زۆر بێ سه‌روشوێن و مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای یاسووج به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.