ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی تازه‌ئازادكراوی خه‌ڵكی سه‌قز، له پۆستێكی ئینستاگرامی خۆی دا ڕایگه‌یاند: له‌كاتی تێپه‌ڕین له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
“نازیلا مه‌عرووفیان” له ویدیۆیه‌كی چه‌ند چركه‌یی دا چوونیه‌تی ڕووداوه‌كه به ئێش و ئازاره‌وه باس ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی ١٣ ڕۆژ له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌و ماوه‌یه ئازاری زۆری چه‌شتووه. ناوبراو له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، چوار جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوایین جار به‌هۆی پشتیوانیكردنی له “مێهدی یه‌راحی” گۆڕانبێژی بواری پاپ، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا.