به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆڵبه‌ران كۆڵه‌كانیان له شوێنێكی دیكه حه‌شار دابوو به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و وێڕای زوت كردنی باره‌كانیان كۆڵبه‌رێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره ئاشكرا نه‌كراوه.