به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵی كه‌م ئه‌ندام له یه‌كێك له سنووره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
كۆڵبه‌ری نیشانه‌یه‌كی بچووك له دۆخی وڵاتێكی داگیراكراوه. ئه‌و دیاره‌ده‌یه به‌رهه‌می چه‌ند ساڵ و ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌ت نییه، به‌ڵكوو به‌رهه‌می ڕه‌وه‌ندێكی مێژووییه كه ده‌رفه‌تی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك پێك هێناوه. كۆڵبه‌ری ته‌نیا پارچه‌یه‌كی بچووك له پازێڵی ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی كورده كه سیاسه‌تی شۆڤۆنیستی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوویه.