ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ له سه‌رحه‌دی بیاره له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری عێراقه‌وه بێڕیزیان پێكرا و مۆبایله‌كانیان زه‌وت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، پاسه‌وانانی سنووری عێراق هه‌شت كۆڵبه‌ریان به ناوه‌كانی “مۆبین”، “په‌یام دههۆن” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “سه‌ركه‌وت شێرزاد” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “شۆڕش نه‌سرۆڵڵاهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “ئاره‌ش تاپ” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، “سه‌بوور مه‌عرووفی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “جه‌ماڵ سوله‌یمانی” و “ڕێبین تاڵبانی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سه‌ریانیان تاشیوه. پاش ئه‌و بێڕێزه هێزه عێراقیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی كۆڵبه‌ران دا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “فه‌رید پورسام” خه‌ڵكی كانی دیناری مه‌ریوان كه به‌دواداچوونی بۆ چاره‌نووسی ئه‌و هه‌شت كۆڵبه‌ره كردووه، له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و به زه‌حمه‌ت توانیویه خۆی ڕزگار بكات.