ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرستانی كچانه‌ی “وه‌لیعه‌سر” له شارستانی شه‌هریاری تاران، قوتابیانی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ی به‌هۆی وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نج و لێدان و چه‌ندین قوتابی ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه پاش لێدانی كچانی قوتابی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئیتلاعات گرتووه و هێزه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه به ئۆتۆمبێلێكی وه‌ن هاتوونه‌ته به‌رده‌م مه‌دره‌سه و چه‌ندین قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و كچەکانی دیكه‌ش هه‌ڵهاتوون.