کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی ڕه‌شت

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی ڕه‌شت 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، تێمیكی لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له‌ تارانه‌وه‌ چووه‌ته‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت و شه‌ریفه محه‌ممه‌دیان به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌.

پاش كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ناردنی ده‌یان نامه‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی جیهان بۆ به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات تیمێكی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری له‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كردووه‌. به‌ وته‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و داوا له‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كرێت بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌.