ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی مه‌ریوان هاوڕێ له‌گه‌ر ژنێكی دیكه‌ی ئێرانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی سوومالیاییه‌وه دراونه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” به‌هۆی گوشاره‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ناچار به كۆچ كردن بۆ توركیه بووه و كاتێك ویستووه خۆی بگه‌یه‌نێته یۆنان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرتی “مۆغلا” كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه باری ته‌ندرووستی ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسیه ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.