کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه و ئازاری دوو به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ئه‌شكه‌نجه و ئازاری دوو به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی ڕۆژهه‌ڵاتی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “ئاریه‌ن كۆخایی” خه‌ڵكی ئیلام و “ئومید سه‌عیدپوور” خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاریه‌ن كۆخایی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و خراپی دۆخی گرتووخانه ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن و “ئومید سه‌عیدپوور” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو كه‌ ڕۆژی ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كرابوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌.