کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوێك له‌زیندانی سمنان

ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوێك له‌زیندانی سیمنان 3

به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌ندكراوێكی سیاسی دووخراو له‌زیندانی سمنان به‌ناویمریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌ردله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی زیندانی سمنان له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی دوو كچی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌گه‌ڵ دایكیان، به‌هۆی لێنه‌دانی چارشێو ڕێگری كردووه‌ و وێڕای بێڕێزیمریه‌میان ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ داوه‌. ئێستاش به‌رپرسانی زیندان ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی زیندانبۆ سازبكه‌ن.